پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ دوای بەشەڕ هاتنی له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كی فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیدارەی گه‌رمیان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" له گوندی شێخ له‌نگه‌ری سه‌ر به ناحیه‌ی كوڵه‌جۆوه ته‌رمی گه‌نجێك به ناوی (چۆمان ئه‌حمه‌د عه‌لی) له دایكبووی ٢٠٠٢ هێنرایه پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار کە به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، گه‌نجه‌كه له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كی خۆی به‌شه‌ڕ هاتووه و له ئه‌نجامدا فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و گیانی له‌ده‌ستداوە.
پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاندووه" له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه تۆمه‌تبارێك به پشتبه‌ستن به مادده‌ی ٤٠٦ی یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامین".