بەپێی ئەنجامی بەرای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی رووسیا، تا ئێستا ٢٤.٤٪ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و لەو رێژەیەش ڤلادمیر پوتن زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەنجامی بەرایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی رووسیا، تائێستا ٢٤.٤٪ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە کە لەو ڕێژەیە ڤلادیمیر پوتن زۆرترین دەنگەکانی بەڕێژەی ٨٧.٩٧٪ی بەدەستهێناوە.
هەروەها ٣.٨٪ی دەنگەکانیش بۆ نیکۆلای خاریتۆنۆڤە و ڤلادیسلاڤ داڤانکۆڤیش ٣.٧٣٪ و لیۆنید سلۆتسکی ٢.٩٦٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو له نیمچه دورگهی كامچاتكا و له ناوچهی چوكۆتكا له ڕۆژههڵاتی ڕوسیا بنکەکانی دەنگدان به ڕووی بهڕوی دهنگدهران كرانهوه كه ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو.
لەم هەڵبژاردنەدا هەریەک لە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ئێستای ڕووسیا وەک کاندیدێکی سەربەخۆ، کاندیدی (پارتی لیبراڵ دیموکراتی ڕووسیا) لۆنید سلۆتسکی، کاندیدی (پارتی شیوعی ڕووسیا) نیکۆلای خاریتۆنۆڤ و کاندیدی (پارتی شیوعی ڕووسیا) و کاندیدی (نوێ پارتی گەل) ڤلاسلاڤ داڤانکۆڤ، كێبڕكێان لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سهرۆكایهتی ڕووسیا کرد.