هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمشەو دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی کۆردستان ٢٤ ڕایگەیاند" پارتی تا ئێستا له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شداری كردووه و پارتی هێزی یەکەمی کوردستانیشە".
له‌باره‌ی بەشدارینەکردنی حزبەکەی له هه‌ڵبژاردنی خولی شەشەمی په‌رله‌مانی كوردستان، هێمن هەورامی دەڵێت" ئێمه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنێك ناكه‌ین كه به سیسته‌مێكی سه‌پێندراو له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كی ناده‌ستووری به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان سه‌پێندراوه".
هه‌ورامی وتیشی" بڕیاره‌كه‌ی پارتی بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێڕه‌وه هه‌ڵه ده‌ستوورییه‌یه كه عێراقی له فره پێكهاته‌وه بۆ تاك پێكهاته بردووه".
دەشڵێت" ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووین په‌رله‌مانی كوردستان درێژه به‌كاره‌كانی بدات، به‌ڵام هاوبه‌شه‌كانی ئێمه نه‌یانده‌ویست هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی ته‌شریعی ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له كاره‌كانی خۆی به‌رده‌وام بێت".
وتیشی" ئه‌گه‌ر پارتی له هه‌ڵبژاردن بترسایه، ده‌بوایه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی خراپ بوایه، پارتی له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق هێزی یه‌كه‌می بێ ركابه‌ر بووه".