سکای نیوز: داعش گەیشتە نزیك فرۆكەخانەی بەغدا
فرۆكەخانەی بەغدا
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی چەكدارانی داعش گەیشتوونەتە نزیك فرۆكەخانەی بەغدا‌و لەگەڵ بەرگریی هێزە ئەمنییەكانی بەرەوڕوبووەتەوە.
بەشی عەرەبی كەناڵی ئاژانسی سكای نیوز، لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند: "شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان تیرۆریستانی داعش و هێزه ئه‌منیه‌كان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌ستیپێكردووه،داوی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌و پشێوی كه‌وتۆته نێو هێزه ئه‌منیه‌كان و به‌شێویه‌كی به‌ربڵاو له شه‌قام و رێگا سه‌ره‌كیه‌كانی ناوشاری به‌غدا بڵاوه‌یان پێكراوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه هێزه ئه‌منیه‌كان 3 ده‌روازه‌یان له‌كۆی 4 ده‌روازه داخستووه كه ده‌چێته‌وه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، هه‌روه‌ك هه‌ردوو به‌ری كه‌رخ و رسافه‌یان له ناوشاری به‌غدا له‌یه‌ك جیاكردۆته‌وه به‌داخستنی پرده‌كانی نێوان هه‌ردوو به‌ری به‌غدا.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که به‌رپرسه ئه‌منییه‌کان و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی تر هه‌واڵه‌که‌یان به‌درۆخسته‌وه.
PM:01:37:14/10/2014