نهێنی ڕەتکردنەوەی دادوەرەکان بۆ ئازادکردنی ئەلڤێس چی بوو

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان نهێنی ڕەتکردنەوەی ئەو داوایەی دانی ئەلڤێس، ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، بۆ ئازادکردنی بە کەفالەت و ڕەتکردنەوەی دادوەرەکان ئاشکرادەکات، لە کاتێکدا چاوەڕێی ئەنجامی تانەکەی دەکات لە دژی سزای دەستدرێژی سێکسی.

 دادگا سزای ٤ ساڵ و نیو زیندانی بەسەر ئەلڤێسی، تەمەن ٤٠ ساڵان دەرکردبوو، بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێکی گەنج لەناو یانەیەکی شەوانە لە بەرشەلۆنە.

 هەروەها دادگای نیشتمانی بەرشەلۆنە بڕیاریدا کە ئەلڤێس دوای ئازادبوونی لە زیندان ٥ ساڵ لەژێر چاودێریدا بەسەر ببات، هەروەها پابەندی کرد بە قەرەبووی ١٥٠ هەزار یۆرۆ بە قوربانییەکە.



 ئەمڕۆ سێشەممە دانیشتنێک بەڕێوەچوو، کە شایەتحاڵی ئەلڤێس داوای کەفالەتی کرد، کە هەر لەسەرەتای دۆسیەکەوە ڕەتکرایەوە.

 بەپێی ڕۆژنامەی ئێل پایسی ئیسپانی، ئەلڤێس بە دادوەری ڕاگەیاندووە: "باوەڕم بە دادپەروەری هەیە و راناکەم"، ئاماژەی بەوەشکردووە، خاوەنی موڵکێکە لە بەرشەلۆنە، جەختیشیکردووەتەوە، ئەگەر ئازاد بکرێت ئیسپانیا بەجێناهێڵێت.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، داواکاری گشتی ئەم داوایەی ڕەتکردووەتەوە، بەو پێیەی پێی وایە ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە ئەو پارەیەی هەیە کە وای لێدەکات بتوانێت لە ئیسپانیا هەڵبێت.

 ئەستێرە بەڕازیلییەکە ١٣ مانگ لە زینداندا بوو، ترسی ئەوەی هەیە لە ئەگەری هەڵهاتنی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی وڵاتەکەی سیاسەتی ڕادەستکردنەوەی لەگەڵ ئیسپانیا نییە، زۆرترین ماوە کە ئەلڤێس  دەتوانێت لە زینداندا بەسەری ببات پێش یەکلاییکردنەوەی تانەکە ٢٧ مانگە.


AM:01:51:20/03/2024