ئەو دادوەرە کوردەی دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند پێشتر داوای خانەشینی کردووە

بە پێی نوسراوێکی  دادگای فیدراڵی عێراق ئەو دادوەرە کوردەی بە میدیاکانی رایگەیاند: لەسەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژی هەرێمی کوردستان دەستی لە کارکێشاوەتەوە، پێشتر داوای خانەنشینی کردووە.

بەپێی نوسراوێکی دادگای فیدراڵی کە ئاراستەی سەرۆک کۆماری کردووە و واژووی جاسم محەمەد سەرۆکی دادگای فیدراڵی پێوەیەو بەرواری ٢٠٢٤/٣/١٨ ی لەسەرە، داوا دەکات دادوەر عەبدولرەحمان لەسەر داوای خۆی خانەنشین بکرک

دادوەری دادگای فیدراڵی بە پلەی وەزیر خانەنشین دەکرێت.

 رۆژی سێشەممە،١٢ی ئازاری ٢٠٢٤  دادوەر عەبدولرەحمان سلێمان، ناسراو بە عەبدولرەحمان زێباری، ئەندامی دادگای فیدراڵیی عێراق لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند" لە دوای سێ ساڵ لە ئەندامبوونی لە دادگای فیدراڵی گەیشتووە بەو بڕوایەی بە مانەوەی وەکو دادوەر لە دادگا ناگات بەو ئامانجەی کاری بۆ دەکات و ناتوانێت بەرگری لە مافەکانی هەرێمی کوردستان بکات".


PM:11:09:20/03/2024