سودانى لەبارەی مووچە و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمان لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆدەبێتەوە

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٤ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هه‌ولێر. 

کەمێک پێش ئێستا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) و بەرپرسانی باڵای دیکەی هەرێم کۆبێتەوە. 

ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێم، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران کە ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە بووه‌تە گرفتی سەرەکی لە نێوان بەغدا و هەولێردا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، هەروەها پرسی ئەنجامدانى هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ بەرپرسانى حزبى و حکومى هەرێم تاوتوێ دەکات. 

بڕیارە هەر ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی لە چیای کۆڕەک بەشداری لە ئاهەنگی یادی جەژنی نەورۆزدا بکات کە لەلایەن مەسرور بارزانیەوە بۆ ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ و باڵیۆزان و کونسووڵی وڵاتان ئامادەکراوە. 


PM:03:51:21/03/2024