رۆژنامەی ئاس بڵاویکردۆتەوە، هیچ کەسێک لە یانەی بەرشەلۆنە ڕەتی ناکاتەوە کە چاڤی بمێنێتەوە و دەڵێن دەتوانێت لە داواکەی،پەشیمان ببێتەوە و گرێبەستەکەی تەواو بکات، هەرچەندە زیاتر لە جارێک دووپاتی کردووەتەوە کە بڕیارەکەی کۆتاییە و گەڕانەوەی نییە.
هەروەها یانەکە دەرگای مانەوەی بە کراوەیی دەهێڵێتەوە و تا ئێستا لەگەڵ هیچ ڕاهێنەرێک دانوستانیان نەکردووە.
ئێستا داهاتووی چاڤی ناڕوونە و لە بەرشەلۆنە هەمووان پێیان باشە بمێنێتەوە نەک ڕاهێنەرێکی نوێ بهێنێتە ناو یاریگاکانەوە.