پاش بردنەوە قورسەکەیان دژی فیلیپین 1-0لە پاڵاوتنە هاوبەشەکانی جامی ئاسیای2027 و مۆندیالی2026,خیسۆس کاساس راهێنەری عێراق باسی بردنەوە قورسەکەی کرد.
خیسۆس کاساس وتی: یارییەکی ئاڵۆز بوو بۆ ئێمە بەهۆی شێوازی هەڵبژاردەی فلیپین، کە سەرکەوتوو بوو و لەڕووی داخستنی شوێنەکانەوە کارێکی باشیان کرد، تا دوا ساتەکان زۆر هەلمان لەدەست دا، وە دەمانتوانی زیاتر لە گۆڵێک تۆمار بکەین، و لێدانی سزا بۆ عەلی جاسم هەبوو کە ئەژمار نەکرا
ئاماژەی بەوەشکرد: تیپەکەمان لەڕووی تەکتیکییەوە بەباشی کاریان کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبووین لە کۆتاییهێنان بە هێرشەکان.
کاساس دووبارەی کردەوە، لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا: سەقامگیری، بۆ من، بەندە بە ئاستی یاریزانەکان لە هەر قۆناغێکدا بۆ ئەوەی گونجاوترینیان لە لیستەکەماندا هەڵبژێرین.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کاتێک بە تێپەڕبوونی کات ڕووبەڕووی تیپێکی بەرگریکارانە دەبیتەوە، سترێسی دەروونیت لەسەر دەبێت، لە بەرامبەردا یاریزانی بەرامبەریش ماندوو دەبێت، و ئەمەش بەتەواوی پێشتر لە ئەزموونەکانماندا بەسەرمان هات، جا چ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بێت یان بەرشەلۆنە، وەک چۆن زۆربەی ڕکابەرەکان شوێنەکانیان داخستبوو، بەڵام دوای ماندووبوون هەڵەیان کرد، ئێمەش ڕازیین، سەبارەت بە ئاستی تیپەکە، گرنگترین شت ئەوەیە کە خاڵەکانی یارییەکە بەدەستبهێنیت و بە نۆ خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکە بگرێت.
کاساس لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هەر لەسەرەتاوە پێم وابوو یارییەکە قورس دەبێت، چونکە دەمزانی بەرامبەرەکە هاتە ئێرە و بەدوای داخستنی شوێنەکاندا دەگەڕێت، دڵخۆشم و ڕازیم بە هەموو یاریزانەکانمان کە لەگەڵمان ئامادەن.