ئەم میوە ئوسترالیە لەدوو هەفتەدا نەخۆشی شێرپەنجە لەناودەبات

چارەسەرێكی نوێی پزیشكی كە لە جۆرە میوەیەكی ئوسترالی دەردەهێنرێت لەماوەی دوو هەفتەدا خانە شێرپەنجەییەكان لەناودەبات.
ئەو چارەسەرە كە ناوی EBC – 46، لەناوكی جۆرە میوەیەك دەدەهێنرێت كە ناوی هیلاندیا دۆكریلی، لەدارستانە كەمەرەییەكانی ویلایەتی كۆیتلاندی ئوسترالیا دەڕوێت.
زاناكان ئەم چارەسەرەیان لەڕێی دەرزیەوە داوە لە پێستی چەند مشكێك و لەگەڵ سەر و مل و سكی چەند گیانەوەرێكی ماڵی وەك سەگ و پشیلە و ئەسپ و، ڕاستەوخۆی دەرمانەكە خراوەتە ناو خانە شێرپەنجەییەكەوە.
پسپۆڕەكان بۆیان دەركەوتووە كە دوای پێنج خولەك لە لێدانی دەرزییەك ئەو شوێنە ڕەنگەكەی گۆڕاوە بۆ وەنەوشەیی و، پاش چەند ڕۆژێكیش ڕەنگەكەی بووە بە ڕەش، دوای دووهەفتەش هیچ شوێنەوارێكی خانەی شێرپەنجەی بونی نەماوە، چونكە چارەسەرەكە خوێنی لە خانە شێرپەنجەییەكە بڕیوە.
جلین بوێل كە خاوەنی توێژینەوەكەیە ڕایدەگەیەنێت كە ئەم چارەسەرە ناتوانێت شوێنی چارەسەری كیمیاوی بگرێتەوە، بەڵام ئەو كەسانە دەتوانن بەركاری بهێنن كە حەز بە بەكارهێنانی چارەسەری كیمیاوی ناكەن.




PM:02:27:14/10/2014