لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاری سبەینێیان دژی ئەڵمانیا لە یاریەکی دۆستانەدا،مباپێ قسەی کردوو رەتیکردەوە داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە.
ئەمە تەواوی قسەکانیەتی لە کۆنگرەکەدا:
داهاتووتان؟ مباپێ: "هیچ شتێکم نییە بۆ ڕاگەیاندن.”
مباپێ: "کاتێک شتێک هەبوو کە بتوانم لەبارەی داهاتووی خۆمەوە ڕایبگەیەنم، وەک پیاوێک لەبەردەم هەمووان ئەنجامی دەدەم."
مباپێ: "هەمان تەماحم وەک هەمیشە هەیە، حەز دەکەم لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بم، بەڵام ئەوە کاری من نییە، بڕیاری کۆتایی لای من نییە."
مباپێ: "لەگەڵ کەس قسەم لەسەر یارییە ئۆڵۆمپیەکان نەکردووە”.
مباپێ: "ئایندەم پێش یۆرۆ یەکلایی دەبێتەوە."
مباپێ: سەیری ڤیدیۆی چوامینی و بێلینگهامم کرد. پێکەنیناوی بوو. "پێم وابوو باسی منە بەڵام ئەوە نەبوو."
داهاتووتان؟
مباپێ: دیسانەوە؟ ئەو ڕۆژەی شتێکم هەبێت بۆ ڕاگەیاندن، دەیڵێم، هەرگیز نایشارمەوە، داوای لێبوردن دەکەم لە نائومێدکردنت، بەڵام هیچ شتێکی وروژێنەرم نییە بۆ ڕاگەیاندن.
داهاتووتان؟
مباپێ: "ئێمە لە کۆتا پێشبڕکێی وەرزداین، گەیشتن بە سێ نازناو گرنگترە لەوەی کە بمێنمەوە یان نا؟ ئێمە زۆر سەرنجمان لەسەر ئەوەیە"
یاریەکەنی ئۆڵۆمپی?
مباپێ: "ناتوانم کۆمێنت بدەم چونکە پێم نەوتراوە بەڵێ یان نەخێر."
کاتێک ئەوە دەڵێیت، بەڕاستی باسی کێ دەکەیت؟
مباپێ: "باشە پاریس سانجێرمان ئەو یانەیەیە کە گرێبەستی لەگەڵ دەکەم”.
مباپێ: گوتم بڕیاری چوون بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بەند نیە بە منەوە، ئەگەر بچم ئەو خەونە دەژیم کە دەمەوێت، ئەگەریش نەڕۆم قبوڵی دەکەم و ئەوەی داوام لێدەکرێت دەیکەم بۆ كردنی."