چاودێری دارایی عێراق داهاتی دەروازەو فڕۆکەخانەکانی هەرێم ئاشکرا دەکات

دیوانی چاودێری دارایی عێراق داهاتی یەك ساڵی دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان و فڕۆکەخانەکان بە تەواوی وردەکارییەکانەوە بڵاوکردەوە.

بەپێی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، داهاتی یەك ساڵی سەرجەم دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بە وشکانی و ئاسمانییەوە، بریتییە لە ٦٦٦ ملیار دینار بووە.

بەپێ راپۆرتەکە داهاتەکانیش بەمشێوەیەن:

- داهاتی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ٣٥٨ ملیار دینارە مانگانە (٦٠) ملیار دینارە
- داهاتی دەروازەی حاجی ئۆمەران (١١٠ ملیار) دینارە مانگانە (١٨)ملیار دینارە
- داهاتی دەروازەی (گەرمیان) پەروێزخان (111 ملیار) دینارە مانگانە (١٨) ملیار دینارە.
- داهاتی دەروازەی باشماخ (٦٩ ملیار) دینارە مانگانە (١٢) ملیار دینارە.
-داهاتی فڕۆكەخانەی هەولێر (١٣٢ملیار) دینارە مانگانە (٢٢) ملیار دینارە.
- داهاتی فڕۆكەخانەی سلێمانی(٤٢ ملیار) دینارە مانگانە (11) ملیار دینارە
• كۆی داهاتی دەروازەكانی هەرێم (٦٦٦ ملیار) دینارە مانگانە (111) ملیار دینارە.

لەو راپۆرتەدا ئاماژە بۆ داهاتی کارگۆی فڕۆکەخانەکان نەکراوە، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە نەکراوە کە ئەو ژمارانە لە کوێ ورگیراوەو چەند وردبینی تێدا کراوە. 



PM:07:42:23/03/2024