ڕیاڵ مەدرید لە نێوان ئارەزوو و دوودڵی سەبارەت بە دەیڤز

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە نێودەوڵەتییەکان ئاشکرایانکردووە، بایرن میونشن لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا چاوەڕوانی بڕیارێکی گرنگە لەلایەن ئەلفۆنسۆ دەیڤز یاریزانی یانەکەوە سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ تیپی باڤاریا، ئەگەر دەیڤز ڕازی نەبێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، ئەوا یانەکە بە نیاز دەبێت پێشکەشی بکات بۆ فرۆشتن لە قۆناغی داهاتوو.

 لای خۆیەوە هەواڵەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕیال مەدرید ئامادە نییە هەر بڕە پارەیەک بدات کە لە 50 ملیۆن یۆرۆ نزیک بێتەوە بۆ ئەوەی ئەلفۆنسۆ دەیڤس یاریزانە لاوەکەش بگوازێتەوە، ئەمەش ڕەنگە وا لە یانە ئەڵمانییەکە بکات بە جددی بیر لە بژاردەکانی بکاتەوە  بچێتە پێشەوە بۆ پرۆسەی فرۆشتنی بە نرخێکی گونجاو لە ماوەی داهاتوودا.


AM:01:34:25/03/2024