بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، زیاد کردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ ئازاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٤٩ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار و ٩٢٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٣٥ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار و ٩٢٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٤ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یەکشەممە ، بانکی ناوەندی بڕی ٢٤٥ ملیۆن و ٥٤٥ هەزار و ٩٤٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٣٧ ملیۆن و ٧٢٧ هەزار و ٢٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٧ ملیۆن و ٨١٨ هەزار و ٩٢٠ دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٧ هەزار و ١٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.