رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردۆتەوە ئامانجی بەرشەلۆنە ئەوەیە لە هاویندا 200 ملیۆن یۆرۆ فرۆشی یاریزانی هەبێت و ئەمەش لە فرۆشتنی چەند یاریزانێکی دیاری یانەکە خۆی دەبینێتەوە.
بە قسەی رۆژنامەکە ڕافینهای بەرازیلی یەکێکە لە فرۆشراوەکان و ئێستاش چەند یانەیەک ئامادەن گرێبەستی لەگەڵ بکەن.
هەروەها یانەکە کریستینسن یان کۆندێ یەکێکیان دەفرۆشێت لەگەڵ بەرگریکارێکی تر کە ناوەکەی نەزانراوە.
یەکێکی تر لە فرۆشتنی یاریزانەکانی ئەنسو فاتیە کە ئێستا بۆ یانەی برایتۆنی ئینگلیزی بە خواستن یاری دەکات و هاوینی داهاتوو دەگەڕێتەوە.
تۆدیبۆیش دەفرۆشێت کە یاری بۆ لانسی فەرەنسی دەکات.