لە مانگی نیساندا ٥ رۆژلە هەرێم پشووی فەرمی دەبێت

لە مانگی نیساندا ( مانگی ٤)  پێنج ڕۆژ لە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فه‌رمی ده‌بن.

بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشووەکانی مانگی نیسان لە هەفتەی داهاتوودا دەست پێدەکات.

رۆژی دووشەممە ١ی نیسان  بە بۆنەی ساڵی ئاشوورییەکان پشووی فەرمییە، هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٩ی نیسان بە بۆنەی ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق پشوو دەبێ.

بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ڕۆژانی ١٠ و ١١ و ١٢ی نیسان پشوون، هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی نیسان، بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەکان پشووی فەرمی دەبێت.



PM:02:48:27/03/2024