بەهۆی شەڕەتەقە لە قەزای شێخان کەسێکی ناسراوی ناوچەکە کوژرا

لە ئەنجامی شەڕەتەقەی دوو بنەماڵە لە قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک کەسێکی ناسراوی ناوچەکە کوژرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ لە سەنتەری قەزای شێخان لە پارێزگەی دهۆک، بەهۆی شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵە کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەکە کوژرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان هۆکاری شەڕەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و ئەو کەسەی کوژراوە ناسراوە بە عەونی سمکۆ ئاغا زێدک و  کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناوچەی شێخان و ھۆزی زێدک بوو.
 
بەپێی زانیارییەکان کوڕ و برایەکی کوژراوەکەش بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
 



AM:09:31:30/03/2024