تەندروستی عێراق دەرگاى دامەزراندنى بۆ دەرچووانى کۆلێژ، پەیمانگە و ئامادەییەکانى پەرستارى کردەوە.
وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" فەرمانگەى پلان و پەرەپێدانى تواناى مرۆیی بانگێشتى دەرچوانى کۆلێژ و پەیمانگە و ئامادەییەکانى پەرستارى بۆ ساڵى (٢٠٢٢ - ٢٠٢٣) دەکات ئەوانەى دەیانەوێت لەسەر میلاکى وەزارەتى تەندروستى دابمەزرێن فۆرمى دامەزراندن پربکەنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرچووان دەتوانن لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى ٣٠ ڕۆژ فۆرم پربکەنەوە.