وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند" پارەی مووچەی ئەمساڵ کە بڕەکەی ٦٩ ترلیۆن دینارە دابین کراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە".
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاندووە" ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی دوو هه‌فتەی داهاتوو‌دا خشته‌ی بودجه بۆ ساڵی ٢٠٢٤ په‌سه‌ند ده‌كات و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات".
وتەبێژی حکومەت لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەشلێت " رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ـی ئازار وه‌زیری دارایی ده‌ست به دابینكردنی پارە بۆ پرۆژە خزمەتگوازرییەکانی پارێزگاكان ده‌كات".
ئەوەشی خستە روو، په‌یوه‌ندییەکان له‌گه‌ڵ گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا نه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كار بۆ په‌ره‌پێدانی كاری بانكی له عێراق ده‌كرێت.