سەرەڕای بردنەوەکە بەرشەلۆنە دوو باشترین یاریزانی بۆ یاری داهاتوو لەدەستدا

سەرەڕای بردنەوەی یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 1-0لە یانەی لاس پالماس و کەمکردنەوەی جیاوازیەکە بۆ پێنج خاڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید،بەڵام،چاڤی دوو گرنگترین یاریزانی لە دەستدا بۆ یاری داهاتوویان لە لالیگا.


بەهۆی وەرگرتنی کارتی زەردەوە چاڤی هەریەکە لە لیڤاندۆڤسکی هێرشبەر و کانسێلۆی بەرگریکاری بەرامبەر بە قادش لە دەستداو ناتوانن یاری بکەن.
بە قسەی رۆژنامەی مارکا  لیڤاندۆڤسکی درەنگ  کارتی زەردی وەرگرت، ڕەنگە ئەوە پلانێکی چاڤی بووبێت بۆ دڵنیابوون لە ئامادەبوونی لە  کلاسیکۆو یارینەکردنی لە دژی قادش.



AM:03:20:31/03/2024