دوو کرێکار لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بەربوونەوە لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش بریندارن.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ لە گەڕەکی قولەرەیسی شاری سلێمانی دو کرێکاری بە رەگەز عەرەب کە خەڵکی سوریا-ن لە پرۆژەی (دەرو ستی) کە پرۆژەیەکی نیشتەجێبونە کەوتونەتە خوارەوە و گیانیانلەدەستداوە.

زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە جیا لەو دوو کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە دوو کرێکاری دیکەش بە سەختی بریندارن.
 
 بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو دو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، لە دایکبوی ساڵانی (٢٠٠٥ و ١٩٧٥)ن.
 
ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵی ڕابردووش لە ڕۆژی ١١ی حوزەیران لە هەمان پڕۆژە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی کرێن تاوەرێک سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا.

لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، ژمارەی ئەو کرێکارانەی لەو پرۆژەیە لە کاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە پێنج کرێکار.

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو ٧٣ کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.






AM:09:40:31/03/2024