کفری.. لە هیرشێکدا بە درۆن کەسێک گیان لە دەستدەدات
لە هێرشێکدا بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر شوێنێکی گشتی ناو بازاری کفری هاوڵاتییەک گیان لە دەستدەدات.
بەپێی زانیارییەکانی " سپی " دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە هێرشێکی درۆنی کرایە شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی شاری کفری و کەسێک گیانی لەدەستدا کە ناوی حسێن عەلوشەو سەرۆکی عەشرەتی بەیاتی تورکمانە.
بەپێی زانیارییەکان " سپی " ناوبراو خۆی و خانەوادەکەی دۆستی نزیکی بەرەی تورکمانین.
PM:03:43:31/03/2024