"ئاماری لە سێدارەدانی کوردانی رۆژهەڵات زیادیکردووە"

لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماری لە سێدارەدانی هاوڵاتییان زیادیکردووە کە تەنها لە ماوەی یەک ساڵدا (١١٥) بەندکراوی کورد لە سێدارە دراون. 

ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە" لە ڕۆژی ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ەوە تا ٢١ی ئازاری ٢٠٢٤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان  (١١٥) هاوڵاتی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە سێدارە دراون".

ئاماژەی بەوەشکردووە، (٥٢) کەس، بەهۆی تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە سێدارەدراون، هەروەها (٤١) کەسیش بە تۆمەتی کوشتن لە سێدارەدراون، (١٢) کەسی دیکەش بە تاوانی موحاربە و تاوانی سیاسی سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، (٥) هاوڵاتیش بە تاوانی دزی چەکداری لە سێدارەدراون، (١) هاوڵاتیش بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی سزادراوە، (٤) کەسی دیکەش لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی زینداندا گیانیان لەدەستداوە. 


PM:10:26:31/03/2024