"گۆڕان داوای لێبوردن لەپارتی دەكات"


پاش ئەوەی نیوەرۆی ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە بارودۆخی كۆبانی كۆبووەوە، بەهۆی دەمەقاڵێی نێوان پەرلەمانتارانی گۆڕان‌و پارتی كۆبوونەوەكە بۆ كاتژمێر سێ دواخرا‌و ئێستاش بەردەوامە.

لەدانیشتنەكەی نیوەرۆدا، دەمەقاڵێی پەرلەمانتاران لەوەوە دەستپێدەكات كە پەرلەمانتاری گۆڕان ئەنوەر قادر لە كۆبوونەوەكە دا هەڵدەستێ دەڵێت: هیچ لایەنێك هێندەی پارتی كەسی نەكوشتووە. بەدوای ئەمەش هەر یەك لە ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی و ئامینە زكری، دژی ئەو قسانە وەستانەوە و داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد، ئەو ئەندام پەرلەمانە داوای لێبوردن لە فراكسیۆنی پارتی و ئەندامەكانی بكات.

هەر لەم بارەوە ڤاڵە فەرید ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ‌دوای ئەوەی ئەندامێکی گۆڕان هێرشی کردە سەر پارتی دوو ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی داوای روونکردنەوەیان لە گۆڕان کرد. دواتر بەهۆی درووستبوونی گرژی لە دانیشتنەکەدا دانشتنەکە دواخرا و کاتژمێر دووی دوا نیوەرۆ دەستی پێکردوەو لە کاتی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکەدا، رابوون مەعروف سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بە فەرمی داوای لێبوردنی لە پارتی دیموکراتی کوردستان کرد‌.

كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان لەسەر دۆخی كۆبانی كاتژمێر 3ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ دەستی پێكردەوە ‌و تا كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە بەردەوام بووە.



PM:05:03:15/10/2014