رۆشتنی یەکەم یاریزانانی بەرشەلۆنە لە هاوینی داهاتوو ئاشکرابوو

مارکۆس ئەلۆنسۆی بەرگریکاری ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بووە یەکەم کەس کە یانەکەی بەجێدەهێڵێت، بەپێی ئەوەی هەواڵەکان بڵاویانکردووەتەوە، بە گێڕانەوەی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان، فابریزیۆ ڕۆمانۆ.

 بەپێی هەمان سەرچاوە، ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاری فەرمی داوە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا ئەلۆنسۆ (33 ساڵان) وەک یاریزانێکی ئازاد یانەکە جێبهێڵێت، سەرەڕای ڕێزێکی زۆر لەنێوان یانەکە و یاریزانەکەدا لەوەتەی دوو ساڵ لەمەوبەر گەیشتووەتە کامپ نو.

 ئەلۆنسۆ کە لە سەرەتای وەرزی 2022-2023 لە یانەی چێڵسیەوە گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە واژۆ کرد، بۆ ماوەیەکی زۆر کێشەی هەبوو بۆ بەدەستهێنانی پلەی سەرەکی لە پێکهاتەی "بلاوگرانا”، بەڵام نەیتوانی ئەو کارە بکات، پێکانەکەی زیاتر بوو، ئەمەش ناچاری کرد سەرەتای ئەمساڵ نەشتەرگەری پشتی بۆ بکرێت، چانسی دەرکەوتنی لەگەڵ تیپەکەدا کەم بووەوە.

 ئەلۆنسۆ گرێبەستی یەک وەرزی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە واژۆکرد، لە ساڵی 2023 گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک درێژکردەوە، تا مانگی حوزەیرانی 2024، لەگەڵ ئەگەری زیادکردنی ساڵێکی دیکە، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە بە فەرمی ئەو بژاردەیە چالاک ناکات دوای ڕاگەیاندنی ڕۆیشتنی یاریزانەکە .

 لەدوای پەیوەندیکردن بە یانەکەوە، ئەلۆنسۆ 44 یاری ئەنجامداوە، لەنێویاندا تەنها 4 یاری لەم وەرزەی ئێستادا ئەنجامداوە، دوا یاریش لە 7ی تشرینی دووەمی 2023 بەرامبەر شاختار دۆنێسک بوو لە ئۆکرانیا بۆ قۆناغی چوارەمی چامپیۆنزلیگ.

 جێگای سەرنجە، ئەلۆنسۆ لەدایکبووی ساڵی 1990، نەوەی ڕیال مەدریدە.


PM:10:31:01/04/2024