په‌رله‌مان:پێویسته‌ حکومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا بکات

په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاری دا که‌ کانتۆنه‌کانی رۆژئاوا بناسێت و حکومه‌تی هه‌رێمیش به‌فه‌رمی مه‌مه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات.

له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا دوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوو رۆژی په‌رله‌مان له‌سه‌ر هێرشی سه‌ر کوبانی و پرسی رۆژئاوا، وه‌ک سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی ئه‌بو‌به‌کر هه‌ڵه‌د‌نی رایگه‌یاند که‌ په‌رله‌مان ئه‌م بڕیاره‌ی له‌سه‌ر رۆژئاوا ده‌رکردووه‌" پەرلەمانی كوردستان پاڵپشتی لە ئیرادەی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان دەكات بۆ هەر جۆرە بەڕێوەبردنێك و پێویستە حكومەت بە فەرمی مامەڵەی لەگەڵدا بكات.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی توانای دارایی خۆیی هاوكاریی پێویست پێشكەش بە  رۆژئاوای كوردستان بكات. لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە ئەو بڕیارانە جێبەجێ بكەن. كار بە هیچ دەق و بڕیارێك ناكرێت پێچەوانەی  حوكمەكانی ئەو بڕیارە بێت.ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونی لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە".

چاودێران پێیانوایه‌ جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره‌ بۆ پارتی و سه‌رۆکی حکومه‌ت کارێکی ئاسان نییه‌، چونکه‌ پارتی ده‌میکه‌ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ رژئاواو په‌یه‌ده‌ دا هه‌یه‌. 



PM:07:59:15/10/2014