ئیبراهیم رەئیسی: هێرشەکەی ئیسرائیل بێ وەڵام نابێت

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت" هێرشەکەی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بێ وەڵام نابێت". 

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیامێکیدا رایگەیاند" جارێکی دیکە ئیسرائیل پێشێلکارییەکی روونی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکانی کرد، رژێمی ئیسرائیل دەبێت بزانێت بەو کردەوە نامرۆڤانەیە ناگاتە ئامانجەکانی".

دەشڵێت" هەنگاوی دەستدرێژیکارانەی رژێمی ئیسرائیل بۆسەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بووە هۆی کوژرانی سەردار محەمەد رەزا زاهیدی و محەمەد هادی حاجی رەحیمی و پێنج هاوەڵ و هاوکاریان". 

ڕەئیسی ڕاشیگەیاندووە" ئیسرائیل، دەبێت بزانێت بەرەی مقاوەمە رۆژ دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت و رق و کینەی گەلانی ئازاد بەرامبەر بە سروشتی ناڕەوای ئیسرائیل رۆژ دوای رۆژ زیاتر دەبێت، هەروەها هێرشەکەی دوێنێی بێ وەڵام نابێت".


AM:11:18:02/04/2024