ڕوبیالێس لەگەڵ گەیشتنی بۆ مەدرید دەستگیرکرا

بەگوێرەی ڕادیۆی کادینا کۆپی ئیسپانیا، پاسەوانی مەدەنی ئیسپانیا لویس ڕوبیالیس سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی ئیسپانیایان دەستگیرکردووە، کە ئەمڕۆ لە کۆماری دۆمینیکانەوە گەیشتە ئیسپانیا.

 ڕادیۆکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پاسەوانی شارستانی ڕوبیالیسیان دەستگیرکردووە و لە کاتی گەیشتن بە فڕۆکەخانە.

 ڕوبیالێس گەشتێکی بۆ کۆماری دۆمینیکان کردبوو، کە لەگەڵ ئیسپانیا ڕێککەوتنی نییە سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی تۆمەتبارانی دادوەری، دەیزانی لە دۆسیەی "دەستدرێژی سێکسی" هەڕەشەی زیندانیکردنی لێکراوە، لەکاتێکدا لێکۆڵینەوە لە "تۆمەتەکانی" هێشتا بەردەوامە.

 دەسەڵاتی دادوەری لێکۆڵینەوە لە ئەگەری گرێبەستە نایاساییەکان دەکات لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، هاوکاتە لەگەڵ ئەو ماوەیەی کە ڕوبیالیس لە سەرۆکایەتی فیدراسیۆنەکەدا بەسەری بردووە.


PM:05:37:03/04/2024