کۆمیسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکان بۆ کار کردن وەک فەرمانبەری رۆژی دەنگدان کارمەند وەردەگرێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە " کۆمسیۆن دەروازەی پێشکەشکردن بۆ کارکردن وەک فەرمانبەری رۆژی دەنگدان واڵا دەکات بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە بەرواری ٢٠٢٤٤ی نیسانی تا ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤لەڕێگەی ئەم بەستەرە ئەلکترۆنیەوە(pcemp.ihec.iq)".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە پێشکەشکردنەکە پارێزگاکانی (ھەولێر-سلێمانی-دھۆک) دەگرێتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت وەرگرتنەکە تایبەتە بەم توێژانە:
-سەرجەم فەرمانبەرانی حکومی جگە لە کارمەندانی سەربازی و ھێزە ئەمنیەکان .
-خوێندکارانی زانکۆ وپەیمانگاکان و دەرچووان ،کە پێویستە دەرچووان ھەڵگری بڕوانامەی دبلۆم کەمتر نەبێت.