مانچستەرسیتی بۆ یاریکردنی واڵکەر خۆی یەکلاکردەوە

پێگەی ئیسپنی بەناوبانگ بڵاویکردۆتەوە، یانەی مانچسەر سیتی دەستبەرداری هیوای ئەوە نەبووە کە کایل واڵکەر ئامادەبێت بۆ یاری چوونی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕیال  مەدرید لە هەفتەی داهاتووی خولەکە.

بە قسەی سەرچاوەکە، پیپ گواردیۆلا  ئامادەیە کات بدات بە واڵکەر بۆ ئەوەی توانای جەستەیی خۆی بسەلمێنێت، پێی وایە ئەو کلیلی پلانی مانچستەر سیتییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڤینیسیۆس و راگرتنی. 

 هەروەها بڕیاری کۆتایی لەلایەن واڵکەر و ستافی پزیشکییەوە دەدرێت کە ئایا دەتوانێت یاری بکات یان نا.

لەکۆتایدا سەرچاوەکە نوسیویەتی"  ئەگەر واڵکەر ئامادە نەبێت، پێدەچێت گواردیۆلا ڕیکۆ لویس لە شوێنەکەی بە سەرەکی یاری پێبکات.


PM:08:09:04/04/2024