گرژییەکی گەورە لە نێوان لاپۆرتا و خلێفیدا هەڵدەگیرسێت

رۆژنامەکان پەیوەندی گرژی نێوان خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا و ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سانجێرمان ئاشکرا کرد.

 بڕیارە رۆژی چوارشەممە هەردوو یانە لە یاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای پارک دی پرینس کۆببنەوە.

 بەگوێرەی رۆژنـامەکان، ئەو گرژییەی لە پەیوەندی نێوان بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرماندا هەیە، لە یارییەکەی هەردوو یانە چامپیۆنزلیگ دەردەکەوێت.

 ئاماژەیان بەوەشکرد، ڕکابەرییەکی دامەزراوەیی هەیە، بەو پێیەی پەیوەندی نێوان خوان لاپۆرتا و ناسر خلێفی گرژییە، هەرچەندە دەبێت هەردوو سەرۆک چەند ڕۆژێکی تر بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ کۆببنەوە.

 لاپۆرتا لە ٨ی ئازار، سێ ساڵ لەمەوبەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە ١٠ی هەمان مانگدا، لە یەکەم گەشتی خۆیدا لەگەڵ تیپەکە وەک سەرۆکی هەڵبژێردراوی بارسێلۆنا گەشتێکی کرد.

 گەشتەکە بۆ پاریس بوو، یانە فەرەنسییەکە لە یاری چوون قۆناغی ١٦ بە ئەنجامی ٤-١ لە کامپ نۆ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و دواتر لە یاری گەڕانەوەی فەرەنسا بە ئەنجامی ١-١ یەکسانبوو.

 سەرچاوەی پەیوەندییە گرژەکە دەگەڕێتەوە بۆ خۆشحاڵییە گەورەکەی ناسر خلێفی لە یاریگا لە کاتی بردنەوەی ٤-١، چونکە ئەم ڕەفتارە لەلایەن لاپۆرتاوە "بە نرخ نەزانرا".

 لەوەش خراپتر، ململانێی نێوان خلێفی و لاپۆرتا، کە تیایدا خلێفی سەرۆکی یەکێتی یانەکانی ئەوروپا شەڕێکی ڕوونی لە دژی پڕۆژەی خولی سوپەری ئەوروپا بەڕێوەدەبات، کە بە تایبەتی لەلایەن بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدریدەوە پاڵپشتی دەکرێت.

 هەروەها بڕیاری بەرشەلۆنە بۆ ڕزگاربوون لە گرێبەستی سپۆنسەری لەگەڵ هێڵی ئاسمانی قەتەر بۆ ڕاکوتن لە ساڵی ٢٠١٦،کەئەمەشیان لە نێوان هەیە.

 هەروەها بارسێلۆنا هەرگیز زنجیرەی نەیماری لەبیر نەکردووە کە لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن پاریس سانجێرمانەوە بە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ ڕفێندرا و عوسمان دێمبلی کە هاوینی ڕابردوو تەنها بە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ لەلایەن پاریس سان جێرمانەوە هاتە فەرەنسا.

 "سەرچاوەکان" ڕایانگەیاندووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵێک دراوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، هەروەها پەیامێک لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی "واتسئەپ"ەوە لە یەکێک لە دوو سەرۆکەکەوە بۆ سەرۆکەکەی دیکە هەبووە کە پیرۆزبایی لێکراوە لەسەر شتێک، بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو.


PM:07:18:05/04/2024