ڤینسیۆس داهاتووی خۆی یەکلاکردەوە

رۆژنامەی (مارکا)ی ئیسپانی داهاتووی ڤینسیۆس ئاشکرا دەکات و   رایدەگەیەنێت ئەو یاریزانە بیرۆکەی گوێگرتن لە هەر ئۆفەرێک ڕەتدەکاتەوە کە لە یانەکانەوە وەریبگرێت، ئەو یاریزانە ڕیال مەدرید بە ئەولەویەتێکی گەورە بۆ خۆی دەزانێت و نایەوێت بوار بۆ قسە و باسەکان بکاتەوە سەبارەت بە داهاتووی.

بە پێی زانیارییەکانی مارکا،  بۆ بەرپرسانی ڕیال مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆر و ئەوانەی نزیکن لە یاریزانەکە، داهاتووی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە لە ڤاڵدیبیبا دەبێت و گومانی تێدا نییە.

هەروەها فلۆرێنتینۆ پێرێز دەیەوێت ڤینیسیۆس جونیۆر بمێنێتەوە تەنانەت ئەگەر کیلیان مباپێش بێتە ڕیاڵ مەدرید.  یاریزانە بەڕازیلییەکە دەستی لێنادرێت بەنسبەی سەرۆکی یانەکەوە.

پاریس سانجێرمان پێشتر ئۆفەرێکی بە بەهای 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس جۆینۆر ئامادەکردووە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ڕیال مەدرید دوای گرێبەستکردن لەگەڵ کیلیان مباپێ، بەڵام وەڵامدانەوەی هەر شتێک کە بگاتە دەستی یانەکە یان یاریزانەکە نەرێنی دەبێت و ڕەتدەکرێتەوە .

مارکا دەشڵێت" ڤینیسیۆس جونیۆر هەست بە ڕێز و خۆشەویستی دەکات لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە ژیانی ڕۆژانەدا لە ڤاڵدێبیباس لەگەڵ هاوڕێکانی و ستافی ڕاهێنەرایەتی کارلۆ ئەنچیلۆتی و بەتایبەتی لەلایەن یانەکەوە.  دەزانێت باشترین شوێن سەرەڕای ئەو هەموو بانگەشەیەی کە لە دەوریدایە هەمیشە ڕیاڵ مەدریدە. 

لەکۆتایدا مارکا دەڵێت" ڕۆدریگۆش هاوشێوەی ڤینیسیۆس جونیۆر سەرەڕای ئەو هەموو دەنگۆیانە، یانەی ڕیال مەدرید جێناهێڵێت.  🔐⚪️



AM:03:58:08/04/2024