كۆمسیۆن: وردبینی له‌ ناوى كاندیده‌كان ده‌كه‌ین

سەرۆکی کۆیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت" دوای جەژن وردبینی لەناوی کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت". 

حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ ١١ی نیسانی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە" دوای تەواوبوونی پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان وردبینی لە ناوی کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و ھەر کاندیدێک مەرجەکانی تێدا نەبێت دووردەخرێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لە وردبینییەکەدا هەر کاندیدێک دوورخرایەوە دەبێت لایەنەکان لە دوو رۆژدا ناوی کاندیدی دیکە پێشکەش بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستپێدەکات و پێدەچێت زیاتر لە مانگێک بخایەنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تائێستا حزبی پارتی ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بە کۆمسیۆن نەکردووە و وا دەردەکەوێت بایکۆتی هەڵبژاردن بکات. 


PM:06:05:11/04/2024