"تا ٢٢ی مانگ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران رەوانەی هەرێم دەکرێت"

بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێم وتی لیستی مووچەی مانگی ٤ ئامادە کراوە و بڕیارە تا " ٢٢ی نیسان  وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی چواری  سەرجەم مووچەخۆران بنێردرێت".

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤، مەولود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند" لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان، لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئامادە کراوە و هەر لەم هەفتەیەدا لیستەكە دەنێرێتە بەغدا".

سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وتی " لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران تەواوی وەزارەتەکان تەواو نەکراوە تاکو بنێرێتە بەغدا".

لەبارەی لیستی مووچە وە ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕان هەر دەکرێت، بەڵام بە ڕێژەیەکی کەم گۆڕان لە پلە بەرزکردنەوە و زیادکردنی مووچە دەکرێت".

مەولود سابیر ڕاشیگەیاند" بڕیار وایە وەزارەتی دارایی عێراق تا ٢٢ی نیسان، مووچەی مانگی چواری سەرجەم مووچەخۆرانی كوردستان بنێرێت".




AM:11:52:14/04/2024