رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا فراکسیۆنی گۆڕان سه‌رپشک ده‌کات که کێ له‌بری د. ده‌رباز محه‌مه‌د دابنێن بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی عێراق.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌رله‌مانتار د. ده‌رباز محه‌مه‌دی دانا وه‌ک وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق و ئێستا ده‌بێت له بری ئه‌و یه‌کێک له‌و کاندیدانه‌ی که ده‌رنه‌چوون ئه‌و جێگایه پڕ بکه‌نه‌وه، رێکخه‌ری گشتیش فراکسیۆنه‌که‌ی سه‌رپشک کردووه که کێ داده‌نێن.
به‌پێی هه‌ندێک زانیاری خودی نه‌وشیروان مسته‌فا د. ده‌رباز محه‌مه‌دی ده‌ستنیشانکردووه بۆ پۆستی وه‌زیری کۆچ و کۆچ به‌ران و ئه‌مه‌شی بۆ ئه‌وه کردووه که له‌دانانی وه‌زیره‌کاندا جۆره هاوسه‌نگیه‌کی ناوچه‌یی له‌به‌رچاو بگیرێت که ناوبراو له بنچه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند که تا ئێستا فراکسیۆنی گۆڕان له به‌غدا هیچ کاندیدێکی بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان نه‌کردووه‌و ده‌بێت کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ ئه‌و پرسه ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێی یاسا به‌رکاره‌کانی کۆمسیۆن له جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانێکدا ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به سه‌رۆکی لیسته‌که‌و لیسته‌که له‌دانانی کاندیدێکی تردا بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌ست ده‌کێشێته‌وه.
هه‌رچه‌نده گۆڕان سه‌رپشکه که کێ بۆ شوێنی د، ده‌رباز محه‌مه‌د داده‌نێت، به‌ڵام به‌پێی ده‌نگ (قادر بەكر مەلا) لەهەڵبژاردنی 30/4/2014 توانیویەتی (6586) دەنگ بەدەستبهێنێت بەپلەی شەشەمی دەنگەكانی لیستەكەی لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی ، بەڵام بەهۆی كۆتای ژنانەوە، كاندیدێكی ژن ریزبەندیەكەی خستە دواوە.