دوایین لێدوانی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار

دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت" هەرێمی کوردستان تائێستا لیستی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ ڕەوانەی بەغداد نەکردووە". 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە" بەپێی گۆڕانکارییەکانی پارەدارکردنی وەزارەتەکان، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم وەزارەتەکان دەکەن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ گەیشتنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، راستەوخۆ پارەی مانگی نیسان بە چەند گوژمەیەک خەرج دەکەن و دەیخەنە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام تا ئێستا هەرێم لیستی مووچەی مووچەخۆرانی بۆ رەوانە نەکردوون.

هەروەها لای خۆشیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت" ئەگەر هیچ گرفتێک دروست نەبێت لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران دەکرێت و بەپێی لسیتەکەش پێویستمان تەنها بە هەفتەیەک هەیە". 


PM:02:15:20/04/2024