لە رێگەی (بەردەڕەش - رۆڤیا) دوو کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤ لەسەر رێگەی سەرەکی (بەردەڕەش – رۆڤیا) دوو کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.

ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە" کاتژمێر (٣:٣٠) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی رۆڤیا لە نزیک ئۆڤەرپاسی گوندی دەربێستان، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان ڕوویدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ڕوویداوە کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

هەر ئەمڕۆ لەسەر رێگەی (بەردەڕەش – کەڵەک) رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان تانکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی مارسیدس روویدا کە بێجگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.


AM:10:31:23/04/2024