هەولێر.. مەلایەکی ئاینی پارەیەکی زۆر لە خەڵک وەردەگرێت‌و هەڵدێت

مەلایەکی سەر بەلایەنێکی کوردستان، بەناوی دروستکردنی کۆمپانیاوە و کڕینی پشک پارەیەکی زۆر لەخەڵک وەردەگرێت و دواتر هەڵدێت بۆ دەرەوەی وڵات.

مەلا عەبدولقادری برایەتی کە ئەندامی بزووتنەوەی ئیسلامییەو پێشتر ڕاوێژکاری مامۆستا عەلی باپیر، بە ناوی پڕۆژەی دۆزینەوەی زێڕ لە ئەفریقا و دروست کردنی خانوو بۆ موسڵمانان، لە هەولێر بە دەیان ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیانی بردوە و هەڵهتاووە بۆ بەریتانیا!

ئەو هاوڵاتییانەی پارەیان لێوەرگیراوە بەناو کڕینی پشکەوە لەو کۆمپانیایەی ئەم مەلایە بانگەشەی بۆ کردووە کڕیووەو، بەلآم ئێستا مەلاکە هەڵهاتووە بۆ بەریتانیا.

ئەو خەڵکەی پارەکەیان داوە پەیوەندیان بە مەلەکەوە کردووە، ئەویش پێراگەیاندوون کە هیچ پارەی نییە



PM:02:15:24/04/2024