دوای هەفتەیەک لە خنکانی تەرمی گەنجێک لە تەقتەق دۆزرایەوە

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤ تەرمی گەنجێک لە نزیک گوندی سێگردکان لە سنووری قەزای کۆیە دۆزرایەوە.
 
دوای ئەوەی ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە لە سنووری ناحیەی تەقتەق هاوڵاتییەک کەوتە ناو ئاو و خنکا، بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گوندی سێگردکان لە سنووری قەزای کۆیە دۆزرایەوە. 
 
قوربانییەکە ناوی (ع، ح، ب)ە و تەمەنی (٣١) ساڵە، خەڵکی پارێزگای کەرکوکە و لە نەتەوەی تورکمان بووە. 


PM:03:14:26/04/2024