ڕیاڵ گۆڵبارانی لیڤانتی کردوو ڕۆناڵدۆش بەردەوامە لە ژمارە ترسێنەرەکان



لەهەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یانەی ڕیاڵ مەردید بووە میوانی لیڤانتی و بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام توشی شکستی کرد.
پێنج گۆڵەکەی ڕیاڵ ڕۆناڵدۆ دوو گۆڵ  گۆڵی یەکەم بە لێدانی سزا لە خولەکی ١٣ و گۆڵی دووەمی خۆی لە خولەکی ٦١ دا تۆمار کرد .
سێ گۆڵەکەی تری ڕیاڵ هێرناندێز و جەیمس ڕۆدریگێز  و ئیسکۆ لە خولەکەکانی ٣٨- ٦٦  و ٨٢ دا تۆماریان کرد.
بەم ئەنجامە ڕیاڵ مەدرید  بە کۆکردنەوەی ١٨ خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی دووەم دێت. 
 
لە یاریەکەدا رۆناڵدۆ  گۆڵی ژمارە ٤٠ ی لە لالیگا بە لێدانی سزا تۆمار کردوو بووە چوارەم یاریزان لە مێژووی خولەکەدا ئەو ڕێژە  زۆرە لێدانی سزا تۆمار بکات ، هەروەها ڕۆناڵدۆ بەوەشەوە نەوەستاو بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولی ئیسپانی کە لە هەشت هەفتەی سەرەتادا ١٥ گۆڵ تۆمار بکات.
 شایەنی باسە ڕۆناڵدۆ  لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ وە لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدو پۆرتوگال تا ئێستا لە ٤٦ یاریدا ٤٧ گۆڵی تۆمار کردووە.

ئا/ شاهۆ فایق  



PM:07:00:18/10/2014