ئێوارەی ئەمڕۆ روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەلار ـ پەروێزخان رویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما و مان بارهەڵگر لە نزیک ناحیەی قۆرەتو سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی ئاڵتیماکەن.