نرخی دینار بەرامبەر بەدۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٥ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٤ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤،  بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٨ ملیۆن و ٩٨ هەزار و ٥٤٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ٢٦١ ملیۆن و ٥٧٨ هەزار و ٥٤٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٦ ملیۆن و ٥٢٠ هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو. 



PM:06:03:29/04/2024