لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووچۆی دهۆک شۆفێران و هاوڵاتییان لە داخستنی ڕێگەیەکی سەرەکی ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت" رێگای گەلی دهۆک تا ئێوارە بە ڕووی شۆفێراندا دادەخرێت".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک، لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار لە گەلی دهۆک لە ئەمڕۆ سێشەممەوە تا کاتژمێر (٤:٠٠)ی ئێوارە رێگاکە تا عەبدۆ کافێ دادەخرێت.
هاتووچۆی دهۆک داواش لە شۆفێران دەکات رێگەی گوندی بێسری بۆ باجلورێ بەکاربهێنن و پێویستە گوندەکانی پشتی سکرێی دهۆکیش هاوکاریان بن.