ئەو یارییەی کە دەتوانێت نازناوی لالیگا بۆ ڕیاڵ مەدرید یەکلایی بکاتەوە

ڕیال مەدرید نزیکە لە بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا بەشێوەیەکی فەرمی لەماوەی وەرزی ئێستادا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.


 ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید دەتوانێت لە هەفتەی داهاتوودا ببێتە پاڵەوانی خولەکە، لە ڕۆژی شەممە لە یاریگای بێرنابیۆ بەرامبەر قادش ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و لە هەمان ڕۆژدا بەرامبەر جیرۆنا لە مۆنتیلیڤی ئەگەر بەرشەلۆنە بدۆڕێت.  یانەی شاهانە نازناوەکە بەدەست دەهێنێت.


 ڕۆژنامە ئیسپانییەکە دووپاتیکردەوە کە ڕیاڵ مەدرید تەنها چوار خاڵی ماوە بۆ ئەوەی پاڵەوانێتییەکە بباتەوە، دوای ئەوەی بارسێلۆنا ڕۆژی دووشەممە لە مۆنتخویک بە ئەنجامی 4-2 لە ڤالێنسیا بردەوە، کە ڕیاڵ مەدرید بە 11 خاڵ پێشەنگی خۆی لە بلاوگرانا پاراست، پێنج هەفتەی ماوە تا یارییەکانی خولەکە کۆتایی بێت.


 ئەگەر ڕیاڵ مەدرید لە قادش بباتەوە، ئەوا خاڵەکانی دەگاتە ٨٧ خاڵ.  بارسێلۆنا کە ئێستا خاوەنی ٧٣ خاڵە، سەردانی جیرۆنا دەکات کە بە کۆکردنەوەی ٧١ خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.  


لە ئەگەری یەکسانبووندا، تیپەکەی چاڤی هێرناندێز ٧٤ خاڵ زیاد دەکات و ١٣ خاڵ لە دوای تیپەکەی ئەنچیلۆتیەوە دەبێت، ژمارەیەکە کە  نازناوی خولەکە بە ڕیاڵ مەدرید دەبەخشێت.


 ئەگەر ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە قۆناغی داهاتوودا سەرکەوتن بەدەستبهێنن، ئەوا تیپەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی تەنها یەک خاڵیان دەبێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە و چوار هەلی یاری دیکەی هەیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.


PM:12:10:30/04/2024