"یەکێتی چیتر مەرجەکانی پارتى قبوڵ ناکات"

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" حزبەکەی هەرگیز مەرجی بۆ کاندیدێکی پارتى بۆ هیچ پۆستێک نەبووە". 

شاڵاو عەلی عەسکەری ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" پارتى چەندین ساڵە ڕێگەى نەداوە پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک هەڵبژێردرێت، ئەگەر وابێت تا ١٠ ساڵی دیکەش ناهڵێت کاندیدی یەکێتى ببێتە پارێزگار". 

دەشڵێت" یەکێتى هەرگیز مەرجی بۆ کاندیدێکی پارتى بۆ هیچ پۆستێک نەبووە، بەڵام پارتى ئێستا گرفتى بۆ کاندیدی یەکێتى بۆ پۆستى پارێزگاری کەرکوک دروستکردووە". 

وتیشی" یەکێتی چیتر مەرجەکانی پارتى قبوڵ ناکات و لە مەودوا عینادی لەگەڵ پارتى دەکات". 


PM:12:17:30/04/2024