بەرشەلۆنە بڕیاری دەرکردنی ڤیتۆر رۆکی بەرازیلی دا

رۆژنامەی (SPORT)ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، بەرشەلۆنە بڕیاریداوە بە خواستن ڤیتۆر ڕۆکی بەرازیلی بە یانەیەکی تر بدات لە وەرزی نوێدا،ئەمەش پاش ئەوەی لە تاقیکردنەوەکانی چاڤی سەرکەوتوو نەبوو.

بە قسەی رۆژنامەکە، بەرشەلۆنە پێی وایە ئەوەی باشترینە بۆی ئەوەیە کە خولەکی زیاتر  بەدەستبهێنێت و ئەزموون بەدەستبهێنێت لە یانەیەکی تر.

هەروەها بریکارەکەی هەندێک گومانی هەیە چونکە ئەگەر بەرشەلۆنە بەجێبهێڵیت گەڕانەوەی قورس دەبێت، بەڵام دۆسیەی فێرمین لۆپێز هەیە وەک نموونەو ئەمەش قەناعەتی پێدەکات.

لەکۆتایدا سپۆرت دەڵێت" ئەولەویەت ئەوەیە کە بە خواستن بۆ تیپێکی لالیگا بخرێتە بەردەم یانەی، بیتیس کە هەمیشە یاریزانانی بەرشەلۆنە دەبات، دەکرێت ئارەزووی ئەوە بکات.


PM:01:55:30/04/2024