کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم لەبارەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا روونکردنەوە دەدات

کۆنتڕۆڵی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" چاوەڕوانی هەناردەکردنی غازی سروشتین بۆ وێستگەکانی غازی کارەبا، تاوەکو لە ماوەیەکی نزیکدا یەکە غازییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئیشپێبکرێنەوەو بارودۆخی کارەبا ئاسایی بێتەوە".

کۆنتڕۆڵی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە " دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆڕمۆر دەستی پێکردۆتەوە ، وەزارەتی کارەبا لە چاوەڕوانی هەناردەکردنی غازی سروشتین بۆ وێستگەکانی غازی کارەبا، تاوەکو لە ماوەیەکی نزیکدا یەکە غازییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئیشپێبکرێنەوەو بارودۆخی کارەبا ئاسایی بێتەوە".

رۆژی ٢٦-٤-٢٠٢٤، لەڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ ودوای ئەوەش وەزارەتی کارەبا رایگەیاند" ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی ٢٥٠٠ مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە".


PM:11:32:30/04/2024