پاش یەکسانبوونی یانەکەی 2-2دژی ریاڵ مەدرید،تۆماس تۆخێل راهێنەری بایرن میونخ قسەی کردوو هۆکاری یەکسانبوونەکەی روونکردەوەو پێی سەیرە.
تۆماس توخێل سەرەتا وتی: ئێمە زۆر بە باشی دەستمان پێکرد و دەکرا لە خولەکی یەکەمدا پێشەنگی گۆڵکردن بگرین، دواتر پابەند نەبووین بە پلانەکەمانەوە.
وتیشی" کاتێک گۆڵمان لێکرا شتەکان قورس بوو،لە گێمی دووەمدا شتەکان باشتر بوون. ئێمە ئارەزووی زیاترمان نیشان دا و 2-1 بەرەو پێشەوە چووین و هەلی زۆرمان بۆ ڕەخسا ناچار بووین گۆڵی سێیەم تۆمار بکەین.
لەکۆتایدا وتی" هەستێکی سەیرە. ڕیال مەدرید دوو گۆڵی لە دوو هەل تۆمار کرد، ئێستا دۆخەکە ڕوونە. بردنەوە لە مەدرید و چوون بۆ وێمبڵی. هێشتا یارییەکی ٥٠-٥٠ بۆ من ماوە. با بزانین چی ڕوودەدات."