بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانی جەماوەری ساز بکرێت.
لە بانگەوازێکدا کە ئاڕاستەی کرێکاران و مووچەخۆران و خانەنشینان و کاسبکاران کراوە کۆمیتەی مەراسیمی یەکی ئایار ئاماژەی بەوەکردووە، کاتژمێر (٤:٠٠)ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی ڕێپێوانێکی جەماوەری دەستپێدەکات بۆ بەردەم كاسۆمۆڵ".
باسی لەوەشکردووە، ئامانجی خۆپیشاندانەكە بۆ خستنەڕووی مافەكان و فشاركردنە لە حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێكردنی خواستەكانی كرێكاران و مووچەخۆران.
بەپێی ئامارێکی سەندیکاى کرێکارانی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٢٣ ەوە تا چوار مانگی سەرەتایی ئەمساڵ (٥٦) کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە لە پارێزگای هەولێر (١٤) کرێکار و لە سلێمانی (٢٤) کرێکار و لە ئیدارەی گەرمیان (١٠) کرێکار و لە زاخۆ (١) کرێکار گیانیان لەدەستداوە.