کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی لێزمە باران دەبارێت

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەورى تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دواینیوەرۆ باران بارین بەشێوەى پچڕ پچڕ و هەندێ کات بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (دوو تا پێنج) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.   

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەل بارینی نمە باران بەشێوەى پچڕ پچڕ لە کاتەکانی شەودا رێژەى دابارینەکە بۆ بارانی بە لێزمە دەگۆرێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٦ – ٨) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ (١ تا ٢) پلە نزمدەبنەوە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٢٦

سلێمانی: ٢٤

دهۆک: ٢٥

زاخۆ: ٢٥

هەڵەبجە: ٢٥

کەرکوک: ٢٦

سۆران: ٢٣

حاجی ئۆمەران: ١٧

گەرمیان: ٢٧


AM:11:15:01/05/2024